سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا دەبێتە هۆی تەمەندرێژی

شەیری بکە لە:
سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا دەبێتە هۆی تەمەندرێژی

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز

 

بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانی دەرکەوتووە، سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە کەمدەکات و تەمەن درێژتر دەکات.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەکە لە لایەن تیمێكی شیكاری بەریتانییەوە ئەنجامدراوە، بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەو توێژینەوانەی بەردەستن سەبارەت بە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکان کە دەبێتە هۆی تەمەن درێژی.

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت: شیکارییەکە نۆ توێژینەوەی لەخۆگرتووە، تێیدا 480 هەزار و 479 کەس بەشدارییان کردووە، کە پێکهاتبوون لە کەسانی تەندروست و ئەوانەی پێشتر تووشی جەڵتەی دڵ یان نەخۆشی خوێنبەرەکان بوون، تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 84 ساڵدا بووە و لە٪53 ی بەشداربووان ژن بوون.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسی مردن، هەروەها مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی لە 39٪ کەمدەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان