ئەمساڵ گەرمترین مانگی ئایار لە سەرانسەری جیهان تۆمار کرا

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ گەرمترین مانگی ئایار لە سەرانسەری جیهان تۆمار کرا

وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵ گەرمترین مانگی ئایاری بوو لە جیهاندا، کە یەکەم ساڵە پلەی گەرمی لەم شێوەیە لە مانگی ئایاردا تۆمار بکرێت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، مانگی ئایاری 2024 گەرمترین مانگ بووە کە تۆمارکراوە لە سەرانسەری جیهاندا.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، پێیوابوو کە مرۆڤەکان بەهۆی چالاکییەکانیان بەرپرسن لە گەرمبوونی جیهان، بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینیی جیهانی لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: پێشبینی دەکرێت لە نێوان ساڵانی 2024 تاوەکو 2028 یەکێک لە گەرمترین ساڵەکان بێت و ڕیکۆردی گەرمی ساڵی 2023 بشکێنێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان