گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سێیەمین کۆنفرانسی ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ناوی " ڕۆژهەڵاتی کوردستان - هەنگاوی بەکردەوە بەرەو یەکگرتن" بەرێوە چوو.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 8-06-2024 بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان، چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و میوانی دەرەکەی و رێکخراوەییەکان سێهەمین کۆنفرانسی ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ناوی " ڕۆژهەڵاتی کوردستان - هەنگاوی بەکردەوە بەرەو یەکگرتن" لە شاری لیلسترۆمی نەرویژ بەرێوەچوو.
ئەمەش بزانە: ئەم کۆنفڕانسە یەکەمین کۆنفڕانسە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوەدا بەڕێوەبچێت کە سەربەخۆ بێت و هیچ پشتیوانییەکی حزبی نەبێت و سەرجەم حزبەکان تێیدا ئەندامبن.
درێژەى ڕاپۆرتەکە..
کۆنفرانسەکە بە ئەی رەقیب و خولەکێکی بێدەنگی دەستی پێکرد، لە کۆنفڕانسەکەدا سێ تەوەری سەرەکی باسی لێوەکرا و بەوردی باس لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا، کە چۆن کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببنە یەک دەستە و یەک دەنگی سیاسی.
هەمووان پیرۆزبایی دەکەن
هەموو پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی لە سێیەمین کۆنفڕانسی نەتەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، بەڵام لە کردەیدا هیچ کەس هەنگاوی نەناوە بۆ ئەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببێتە ناوەندێکی ستراتیژی یەک دەنگ لە ڕووی سیاسییەوە.
باس لە ئەرکەکان باسکران
لە سێیەمین کۆنفڕانسدا کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسیان لە ئەرکەکانیان کرد بۆ ئەوەی بتوانن پێکەوە بەرەیەکی نەتەوەی گرنگ دورستبکەن و بتوانن ببنە بەشێک لە هاوکێشە سیاسییە گرنگەکە.
ژینا کڕۆکی کۆنفڕانسەکە بوو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کار لەسەر دروستکردنی پڕۆژەیەکی گەورە دەکرێت بەناوی پڕۆژەی ژیان میدیا، بۆ ئەوەی ببێتە سەکۆیەکی گەورەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخەی کە هەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەیاندنی ئەو دەنگانەیە بەشێوەیەکی جیاواز.
دەستوور و جڤاتی نوێ دیاریکران
لە کۆنفڕانسەکەدا کار لەسەر ئەوەکرا کە چڤاتێکی گشتی هەڵبژێردرێت، ناوەندە میدیاییەکەش بە زمانە جیاوازەکان بتوانێت وەشان بکات، کە ئەرکەکانی ئەم جڤاتە بریتییە لەڕێکخستنەوەی جیڤاکی کورد لە ڕۆهەڵاتی کوردستان. بڕگەی دیکەی ناوەند پێشکەش کردنی پرۆژەی ژینا میدیا و ئنیستتیوتی ژینا و هەروەها پلاتفۆرمی هاوبەشی ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن د. مەجید حەقی و د. عەلی مازووچی بوو.
بڕگەی کۆتایی کۆنفرانس پەسەندکردنی دستووری نوێی ناوەند و دیاری کردنی جڤاتی گشتی بوو. بەشدارانی کۆنفرانس لە ماوەیەکی نزیکدا جڤاتی گشتی نوێ هەڵدەبژێرن و کۆمیسیۆنەکانی ناوەند بەپێی پێویستییەکانی ئەمرۆ بزاڤی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان رێک دەخەنەوە.
خاڵی ژینا قسەی هەیە
وەفا، ئائێلی، خاڵی ژینا ئەمینی لە کۆنفڕانسەکەدا گوتی:"ئەوەی پێویتستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستبکرێت یەک دەنگی و یەکڕیزییە لە نێوان لایەنە سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان و دەبێت ئەم کۆنفڕانسە بتوانێت زۆرترین گۆڕانکاریی بکات.
کۆنفڕانسەکە هیوایەکە بۆ ئایندە
مەجید حەقی، ئەندامی کۆنفڕانسەکە و سەرپەرشتیاری میدیایی کۆنفڕانسەکە بە ئاڤا نیوزی گوت:"دەیانەوێت دەنگی هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکبخەن و کار لەسەر ئەوە دەکەن کورد بتوانێت لە جیهاندا خاوەنی لۆبییەکی بەهێز بێت".
ئەمەش بزانە
ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی ناوەندی لۆبی سیاسی و ناوەندی ئابووری و میدیایین بۆ سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەرکی سەرەکی ئەم ناوەندە ئەوەیە کورد لە چوار چێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا یەکبخرێت.
زانکۆی ئۆنلاین دروستدەکەن
کۆنفڕانسەکە کار بۆ ئەوەدەکات یەکەمین زانکۆی ئۆنلاین دروستبکەن، کە هەموو ئەو زاستەی تێیدایە بە زمانی کوردی بخوێنرێت و قوتابیانی کورد لە هەموو جیهانەوە بتوانن ببنە فێرخواز و قوتابی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکلاییکردنەوەی 71 سکاڵا کۆمیسیۆن سێ لیژنە پێکدەهێنیت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی عێراق 35 ئەندامی بزووتنەوەی قوربانییەکان دەستگیر دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كاندیدە دەرچووانەی ناچنە پەرلەمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی حیزبەکان بەراورد بە سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند زیاد و کەمی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت بەوێنە
19 تشرینی یەکەم
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 20 تشرینی یەکەم
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە
- بزنس
- 15 تشرینی یەکەم
نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ
- ڕاپۆرت
- 13 تشرینی یەکەم
ڕێکخراوێک نهێنییەکانی ژووری سێدارە لە عێراق ئاشکرا دەکات