ترەمپ: نەتانیاهۆ لە دواساتدا لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی کشایەوە
- جیهان
- 2024-02-05

وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتەنیاهۆ لە کۆشکی سپی لە ساڵی 2020. وێنە: AP
ئاڤا دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دوای چوار ساڵ زانیاری نوێ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشداربوو، بەڵام لە دواساتەکاندا کشایەوە.
بۆچی گرنگە: قاسم سولەیمانی، فەرماندەیەکی چالاکی سوپای پاسداران بوو کە داڕێژەری چالاکییە سەربازییەکانی ئێران بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوژرانی گورزێکی کوشندە بوو بۆ ئێران کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کاری دەکرد لە ناوچەکەدا.
لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ستایشی دۆناڵد ترەمپی کرد بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و گوتی، "هاوشانی ئەمریکا دەبین بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی" لە ناوچەکەدا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، "کاتێک کە قاسم سولەیمانیمان کوشت، دەبووایە ئیسرائیلیش لەگەڵمان بووایە"، بەڵام دوو ڕۆژ پێش ئەنجامدانی هێرشەکە بنیامین نەتانیاهۆ گوتی، " ناتوانین ئەوە بکەین" و لە پرۆسەکە کشانەوە.
"جەنەراڵێکم لەگەڵ بوو، زۆر نایاب بوو، پێم گوت، دەتوانین بەتەنیا ئەو کارە بکەین؟ ئەویش گوتی: بەڵی گەورەم دەتوانین، بڕیارەکە دەکەوێتەوە سەر خۆت، منیش گوتم، ئەنجامی دەدەین"، ئەمە گوتەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە.
باکگراوند: کاتژمێر دووی بەرەبەیانی 03-01-2020 فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە سێ مووشەک ئۆتۆمبێلەکانی هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بەئامانج گرت و لە هێرشەکەدا هەردووکیان کوژران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی پێنج ساڵدا 80 پڕۆژەی گەشتیاریی جێبەجێکراون
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کابینەی نۆیەم هەزار و 840 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبای زیاد کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ئاگربەست، ئیسرائیل هێرش بۆ سەر غەززە ئەنجام دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین سزا بەسەر پێنج کۆمپانیای دروستکردنی کەشتیی ئەمریکی دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن ستایشی ڕۆڵی ترەمپ لە ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سەرۆکی سێ وڵات ڕێککەوتنی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کرد
- جیهان
- 12 تشرینی یەکەم
ئۆکرانیا داوای هاوکاریی سەربازی لە فەرەنسا دەکات