
دیمەنێکی کەرکووک- وێنە:سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک تۆمەتبار دەکات بەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بە لقی کەرکووکی دەستەی دەستپاکی عێراق داوە، لە پێناو چاوپۆشی لە دۆسیەی گەندەڵییەکانی پارێزگار.
وێنە گەورەکە: دیلان غەفور، پەرلەمانتاری عێراق سەر بە پارێزگای کەرکووک، ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک تۆماتبار دەکات بە پێدانی نۆ ئۆتۆمبێل بە لقی کەرکووکی دەستەی دەستپاکی عێراق لەبەرامبەر چاوپۆشی کردن لە گەندەڵییەکانی پارێزگار.
لێدوانی فەرمی: دیلان غەفور، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ڕەتیکردووەتەوە ئەوان ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک وەرگرتبێت و لەم پێناوەش بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە دەکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئەو نۆ ئۆتۆمبێلە لە جۆری تۆیۆتان و بۆ ئەندازیارانی سەر بە پارێزگای کەرکووک تەرخان کراون، بەڵام ئێستا لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی دەستەکە ڕاگیراون". دیلان غەفور ئەوەشی گوت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






