پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک کەسێک بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی ڕادەسپێرێت
- کوردستان
- 2024-06-15

دیمەنێکی کەرکووک- وێنە:سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک، یاریدەدەری کاروباری تەکنیکیی پارێزگار ڕادەسپێرێت بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی بەشێوەیەکی کاتی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی نووسراوێک کە دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە ڕاکان جبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری تەکنیکی بەشێوەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگاکەی ڕاسپاردووە.
هۆکارە زانراوەکان: لە نووسراوەکەدا ڕاکان جبوری دەڵێت، بە مەبەستی وەرگرتنی جارەسەری تەندروستی گەشتی تورکیا دەکەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، دیلان غەفور پەرلەمانتاری عێراق، ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووکی تۆماتبار کرد بە پێدانی نۆ ئۆتۆمبێل بە لقی کەرکووکی دەستەی دەستپاکی عێراق، لەبەرامبەر چاوپۆشی کردن لە گەندەڵییەکانی پارێزگار.
گۆشەیەکی دیکە: ڕۆژی شەممە دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: تیمەکانمان لە شارەوانی کەرکووک ئاشکرایان کردووە، بە گەندەڵی و دوور لە ڕێکاری یاسایی دوو پارچە زەوی دراوە بە برازایەکی پارێزگاری کەرکووک بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک و گۆڕەپانێکی یاری لە گوندێکی قەزای دووبز.
وێنەی نووسراوەکە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






