نرخی بەنزین لە سووریا بۆ سێ هێندەی نرخی ئاسایی بەرز بووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-15

دیمەنێکی سەرەی بەنزین لە سووریا- وێنە:میدیای سووریا
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای حەلەب لە سووریا، نرخی بەنزین بەراورد بە هەفتەی پێشوو بۆ سێ هێندەی نرخی ئاسایی لە بازاڕ دەفرۆشرێت.
وێنە گەورەکە:ماوەیەکە گرفتی کەمی سووتەمەنی لە شارەکانی سووریا سەریهەڵداوە، گرفتێکی دیکەی ئەو وڵاتە بێ بەهابوونی دراوەکەیەتی، ئەمەش دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە لەساڵی 2011-ەوە.
لێدوانی فەرمی: هاوڵاتییەک لە پارێزگای حەلەب بۆ ئاڤا نیوز قسەی کردووە دەڵێت "حاڵمان بەتەواوی پەرێشان بووە، ئەو کێشەیە هۆکارەکەی کەمی دابەشکردنی بەنزینە لە بەنزیخانە حکومییەکان، مانگی دووجار دابەش دەکرێت، هۆکارێکی دیکە فرۆشتنەوەی ئەو کۆبۆنانەن کە لەلای هاوڵاتییانە".
لە لایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە: ئەم چەند ڕۆژە نرخی لیترێک بەنزین بە 40 هەزار لیرەی سووری دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو نرخی هەر لیترێکی بە نزیکەیی 12 هەزار لیرەی سووری بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا هەر دۆلارێک بەرامبەر بە 14 هەزار و 800 لیرەی سوورییە، لەگەڵ ئەوەدا یەک هەزار دیناری عێراقی بەرامبەر 10 هەزار لیرەی سورییە، بەم نرخەی ئێستا هەر لیترێک بەنزین لە پارێزگاکانی سووریا بە چوار هەزار دیناری عێراقییە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دزێک دووجار دزی لەماڵێک کردووە هەردووجار دەستگیراوە
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی دەستوور
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
کچێکی باڵەکایەتی پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشی گەشتیاریی بەڕێوە دەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی باڵەکایەتی پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشی گەشتیاریی بەڕێوە دەبات
19 خولەک لەمەوپێش

خانمێکی بەتەمەن لە ڕواندز بە داهاتی سرکەی هەنار گەشتی عومرە دەکات
20 خولەک لەمەوپێش

کوردێک لە پاڵەوانیەتییەکی لەشجوانیی جیهانی دوو نازناو بەدەستدەهێنێت
52 خولەک لەمەوپێش

پەیامێک لە هەوراز گوڵپییەوە بۆ سەرۆک حیزبەکان لەبارەی دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵندەی "شا ماسیگری سنگ سپی" لە هەرێمی کوردستان دوور ناکەوێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا دەکوژێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
فەزڵ شاكر دادگایی دەکرێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
ئێران: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم پەکی دەکەوێت






