
کۆلانێکی پاکستان. وێنە: ئاژانسی فڕانس پرێس
ئاڤا دیجیتاڵ
لە چەند ناوچەیەکی پاکستان بە بیانووی ئەوەی نابێت ژنان ماڵ چۆڵ بکەن، پیاوان دەنگدانیان لێ قەدەغە کردوون.
وێنە گەورەکە: پاکستان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان نزیک دەبێتەوە و پیاوانی پاکستانیش رێگە نادەن هاوژین و کچەکانیان بەشداری بکەن، هەرچەندە بەشێک لە ژنانی پاکستان دەیانەوێت دەنگبدەن بەڵام بۆ ئەمە دەبێت رێگەپێدان لە پیاوەکانیان وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: "من حەزدەکەم دەنگ بدەم، ئەگەر پیاوەکانی نێو خێزانەکەم رێگەم بدەن. بەڵام ئەو پیاوانە نایانەوێت ماف بە ژنان بدەن". نەعیم کاسۆری، ئافرەتێکی پاکستانییە و ئەمەی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە.
بۆ چوونی لایەنی بەرامبەر: "ئەگەر ئافرەتەکان بە دوای پیاوەکانەوە بچنە دەرەوە بۆ دەنگدان، ئەی کێ ئاگای لە ماڵ و منداڵەکان بێت؟. مادام بۆ یەک دەنگیشە، پێویست ناکات ژنان بەشداری بکەن". پیاوانی پاکستان وادەڵێن.
هۆکارە زانراوەکان: هەرچەندە دەنگدان مافێکی دەستورییە بۆ هەموو کەسێک کە تەمەنی لە سەرووی 18 ساڵیەوە بێت، بەڵام لە پاکستان، هێشتا سیستەمێکی کۆمەڵایەتیی کۆن لەلایەن پیاوانی گوندەکان پەیڕەو دەکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پاکستاندا، تەنها 355 ژن کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی وڵاتەکە دەکەن، لەکاتێکدا 6,094 پیاو لە لیستەکەدا هەن. لە کۆی 324 کورسیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی پاکستان، 60 کورسی بۆ ژنان و 10 کورسی بۆ کەمینە ئایینییەکانی ئەو وڵاتە تەرخانکراوە کە زۆرینەیان موسڵمانن.
پاشخان: هەشتی شوباتی ئەمساڵ بە بەشداری 128 ملیۆن دەنگدەر، پرۆسەی دەنگدان لە سەرتاسەری پاکستان بەڕێوەدەچێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی پێنج ساڵدا 80 پڕۆژەی گەشتیاریی جێبەجێکراون
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کابینەی نۆیەم هەزار و 840 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبای زیاد کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ئاگربەست، ئیسرائیل هێرش بۆ سەر غەززە ئەنجام دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین سزا بەسەر پێنج کۆمپانیای دروستکردنی کەشتیی ئەمریکی دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن ستایشی ڕۆڵی ترەمپ لە ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سەرۆکی سێ وڵات ڕێککەوتنی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کرد
- جیهان
- 12 تشرینی یەکەم
ئۆکرانیا داوای هاوکاریی سەربازی لە فەرەنسا دەکات