
هۆڕەکانی باشووری عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
گۆڕانی ئاو وهەوا زیانێکی زۆری بە هاووڵاتییانی عێراقی گەیاندووە، تەنیا لە سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 12 هەزار خێزان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئاوارەبوون.
وێنە گەورەکە: نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 17ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی بە بیابانبوون و وشکەساڵی لە سەرتاسەری جیهان دیاریکردووە.
لێدوانی فەرمی: فازڵ غەرراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "نەتەوە یەکگرتووەکان عێراقی لەنێو پێنج زەرەرمەندترین وڵاتدا پۆلێن کردووە کە بەهۆی گۆڕانی ئاو وهەوا و وشکەساڵییەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
زانیاریی زیاتر: غەرراوی داوا دەکات سیاسەتێکی نیشتیمانی ڕابگەیێنرێت بۆ هەڵمەتی چاندنی درەخت و سەوزکردنی ناوچە جۆراوجۆرەکان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبوون و وشکەساڵی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە سێ ساڵی ڕابردوودا 12 هەزار و 212 خێزانی عێراقی بەهۆی وشکەساڵییەوە لە 10 پارێزگا ئاوارەبوون،لەنێو ئەو پارێزگایانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، پارێزگاری زیقار، میسان و دیوانییەن و لە 76٪ خێزانە ئاوارەبووەکان دەچنە شارەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






