ڕووسیا سەربازێکی ئەمریکا بە بەندکردن سزا دەدات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا سەربازێکی ئەمریکا بە بەندکردن سزا دەدات

ئاڤا نیوز 

 

دادگەیەکی ڕووسیا سەربازێکی ئەمریکا بە تاوانی هەڕەشەکردن بە کوشتن و دزین سزا دەدات و بەندی دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: 'گۆردۆن بلاک' ناوی سەربازێکی ئەمریکیی تەمەن 34 ساڵانە، ئۆکتۆبەری 2022، ئەو کاتەی لە کۆریای باشوور خزمەتی سەربازی کردووە، ژنێکی ڕووسی بە ناوی 'ئەلێکساندرا ڤاشوک' ناسیووە و مانگی ڕابردوو سەردانی ژنەکەی لە ڕووسیا کردووە، لەوێ لە سەر بابەتێک بووەتە دەمەقاڵێیان و ژنەکە تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردووە، پۆلیسیش سەربازەکەی دەستگیر کردووە.  

 

زانیاریی زیاتر: ژنەکە سەربازە ئەمریکییەکەی بە دزینی دە هەزار ڕۆبڵ (نزیکەی 120 دۆلار) و هێرشکردنە سەری تۆمەتبار کردووە، سەربازەکە لەلایەن 'دادگەی ڤلادیڤۆستۆک'ـەوە بە سێ ساڵ و نۆ مانگ بەندکردن سزا دراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: پارێزەری سەربازەکە گوتوویەتی تانە لە بڕیارەکەی دادگە دەگرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان