
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان هەڕەشە لە قوبرس دەکات و بە هاوبەشی ئیسرائیل تۆمەتباری دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئاسمانی قوبرس بەڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڤیدیۆیەکی حەسەن نەسروڵڵا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا " هەڕەشە لە حکومەتی قوبرس دەکات، ئەوان بە بەشێک لە پلانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دادەنێت".
لێدوانی فەرمی: نەسروڵڵا دەڵێت: "پێویستە حکومەتی قوبرس ئاگادار بێت کە کردنەوەی ئاسمانی قوبرس و بنکەکانی بەڕووی هێزی ئیسرائیلی دووژمن بۆ هێرشکردنە سەر خاکی لوبنان، مانای وایە حکومەتی قوبرس بووەتە بەشێک لە شەڕەکە و بەشدارە لە هێرشەکەدا، هەر بۆیە دەبێت وەک بەشێک لە شەڕەکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل پلانی فراوانکردنی بەرەی شەڕی هەیە و دەیەوێت لە دەرەوەی سنوورەکانی بەردەوامبێت لە لاوازکردنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش "پلانی هێرشکردنە سەر لوبنان و بە دیاریکراوی هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵای پەسەند کرد، کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە سەنگەری لە ئیسرائیل گرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن






