ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بە هەموو بەشەکانیانەوە دەستیانپێکرد. وەزیری پەروەردە دەڵێت، پرسیارەكان بەرەبەیان دەگاتە پارێزگاكان و بەوردی ئاگاداری گەیشتنی پرسیارەكانن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دەکرێت و لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکە د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە قوتابخانەیەک ئامادەبوون بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 122 هەزار و 15 قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، دابەش بوون بەسەر دوو هەزار و 115 هۆڵی تاقیکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش تیمێکی تەرخان کردووە بۆ چاودێریکردنی ئەو كەسانەی هەوڵی فریودانی قوتابییان دەدەن، ئالان حەمەسەعید لەمبارەیەوە جەختی کردەوە "لە هیچ كەسێک قبووڵ ناكرێت یاری بە هەستی قوتابیان بكات".
لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، لە دابینکردنی ئامێری فێنککەرەوە و کارەبای بەردەوام و ئاو، لیژنەی چاودێریش هەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەت.
گۆشەیەکی دیکە: وەزیری پەروەردە نووسراوێكی تایبەتی ناردووە بۆ تەواوی بەڕێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، بەوەی پشكنینی تەواو بكەن و ڕێگە نەدەن بەهیچ جۆرێک قوتابییان ئامێری زیرەک ببنە ژوورەوە.
ئالان حەمەسەعید لەبارەیەوە ئاماژەی بەوەش کرد، دوو ساڵە سیستمێکی زیرەک بۆ ڕێگریکرند لە گزیکردن بەکاردەهێنن، هەر کەسێک بلوتوز و ئامێری زیرەک بباتە ژوورەوە وێنەی دەگریرێت و دەستبەجێ وەزارەت ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە 06:00 بۆ 08:00ی بەیانی، بەمەبەستی ڕێگیریکردن لە دزەکردنی تاقیکردنەوەکان دوو کاتژمێر ئینتەرنێت لە سەرجەم هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین باند کە زیاتر لە 100 کەس بوون دەستگیركراون و سزادراون بەهۆی ئەوەی هەوڵیان داوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قوتابییان فریوبدەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەکەرکووک ئاگر لەکارگەیەک کەوتەوە؛ چەندین کەس سووتان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسێکی کۆشکی سپی: ترەمپ و میری قەتەر کۆدەبنەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی چین ڕەتی کردەوە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆببێتەوە
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: لەخولی داهاتووی پەرلەمان یاسای حەشد تێدەپەڕێنین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

مەسرور بارزانی پشتیووانی خۆی بۆ چاڵێنجەکەی نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێگای سنە – کرماشان بووەتە ڕێگای مەرگ بۆ هاووڵاتییان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

باخەکانی شارباژێر جارێکی دیکە هەنجیریان گرتووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی دەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

خواستێکی زۆر لەسەر سێوی بەرواری باڵا هەیە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەکەرکووک ئاگر لەکارگەیەک کەوتەوە؛ چەندین کەس سووتان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا هەزار و 840 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی گشتیی زیاد كراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە کێشەی مووچە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی شیعرێکی خۆی بۆ کەرکووک دەخوێنێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پشتیووانی خۆی بۆ چاڵێنجەکەی نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند






