ئاڤا دیجیتاڵ
لە کەمپی شێخان کە تایبەتە بە ئاوارەکانی شنگال، خۆراک و کەرەستەی ماوەبەسەرچوو لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق بەسەر ئاوارەکان دابەشکراوە، لە کەمپەکانی زاخۆش بە هەمان هۆکار خۆراک و پێداویستییەکان گەڕێنراونەتەوە.
بەشێک لە خۆراک و کەرەستەکان بریتین لە: برنج، فاسۆلیا، سابوون و پێداویستییەکانی پاککردنەوە. یەکێک لە دانیشتووانی کەمپەکە کە لەم ڕاپۆرتەدا قسەی بۆ ئاڤا میدیا کردووە، دەڵێت حکومەتی عێراق کەرەستەی پیس بۆ ئێمە دەنێرێت و ئێمە سوودیان لێنابینین.
پیر دەیان، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو خۆراک و کەرەستانەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت کواڵیتییان زۆر خراپە و بەکەڵکی بەکارهێنان نایەن.
ناوبراو هۆکارەکە بۆ کێشەی سیاسی دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "ڕەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆن (کە کریستیانە و خەڵکی نەینەوایە) خاوەنی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانە، دەیەوێت تۆڵە لە ئاوارەکانمان بکاتەوە بۆیە ئەم کێشانەیان بۆ دروست دەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





