
دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو حزب و لایەن و کەسانە ئاشکرا دەکات کە خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان نیشان داوە.
وێنە گەورەکە: تەنیا یەک ڕۆژ ماوە بۆ ئەوەی هاوپەیمانی و حیزب و لایەن و بەربژێرەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی خۆیان تۆمار بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمیسیۆن وادەکەی لە 13-6ـەوە بۆ 24-6-2024 درێژ کردەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە 23-6-2024 چەندین حزب و لایەن و کەس خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان نیشان داوە.
زانیاریی زیاتر:
پارێزگای سلێمانی:
دوو حیزب، هەشت بەربژێری گشتی، پێنج بەربژێری تورکمان و بەربژێرێکی کریستیان خۆیان تۆمار کردووە، هیچ هاوپەیمانییەکیش تۆمار نەکراوە.
پارێزگای هەولێر:
دوو هاوپەیمانی، نۆ بەربژێری تورکمان، هەشت بەربژێری کریستیان، نۆ بەربژێری گشتی، حیزبەکان 10 بەربژێر و سێ حیزبی دیکە خۆیان تۆمار کردووە.
پارێزگای دهۆک:
تەنیا حیزبی بابلیۆن، چوار بەربژێری گشتی و چوار بەربژێری کریستیان خۆیان تۆمار کردووە، هیچ هاوپەیمانییەکیش تۆمار نەکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات






