پشتیوان سادق: 29 لەو حاجییانەی گیانیان لەدەستداوە بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە
- کوردستان
- 24 حوزەیران
ئاڤا نیوز
وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆی 30 حاجیی هەرێمی کوردستان کە گیانیان لەدەستداوە 29 لەوان بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە.
چیرۆکە سەرەکی: ئەمساڵ بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە چوار هەزار و 685 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان گەشتی وڵاتی سعودیەیان کردبوو، ئەمە جیا لەو 15 هەزار هاونیشتمانییەی لە ڕێگەی "ڤیزای یەک ساڵی"ـیەوە (گەشتیاری) گەشتیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، ڕایگەیاند: چوار هەزار و 685 کەس لە ڕێگەی ئێمەوە چوونەتە حەج، ئەو 42 فەرمانبەرەی بۆ خزمەتی حاجیان دانرابوو، جگە لە کاری خۆیان لەو ڕووداوەکاندا بەهانای ئەو حاجیانەشەوە چوون کە بە ڤیزەی گەشتیاری لە مەککە بوون.
لە لایەکی دیکەوە: وەزیری ئەوقاف گوتی: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە دەکرێ کە لە ئاست خزمەتکردنی حاجییان کەمتەرخەم بوون.
زانیاری زیاتر: ئەمڕۆ دووشەممە 428 حاجی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان لە 27 لەسەر 28ـی ئایار یەکەم گەشتی وشکانی و لە 29ـی ئایار یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ حەج کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی لە ئیدارە سەربەخۆکان دەستپێدەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابیان 21 کەس بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دڵشاد شەهاب بۆ ئاڤا: بەم زووانە حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنین