وەزارەتی ناوخۆ: ئەمساڵ فراوانتر کار لەسەر دانانی کامێراکانی تیژڕۆیی دەکەین
- کوردستان
- 6 شوبات
د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ قسە بۆ ئاڤا نیوز دەکات
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆ ئەزموونی دانانی کامێراکانی تیژڕۆیی لە هەولێر بە "سەرکەوتوو و دەستکەوتێکی گەورە" دادەنێت، بۆیە بەنیازە ئەمساڵ هەمان سیستەم بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان فراوان بکات.
بۆچی گرنگە: بەپێی داتا فەرمییەکان، دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە هەولێر بووەتە هۆی کەمبوونەوەی 50%ی ڕووداوە ساختەکانی هاتووچۆ و رێژەی مردن و برینداربوون، سەرەڕای کەمبوونەوەی زیانێکی ماددی زۆر.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "کاریگەریی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەسەر ڕووداوەکانی هاتووچۆ، ساڵی ڕابردوو لە هەولێر ئەزموونێکی زۆر سەرکەوتوو بوو".
زانیاری زیاتر: وەک هێمن میرانی باسی کرد، بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بەتایبەت لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، نزیکەی 50%ی ڕووداوە سەختەکانی هاتووچۆ کە گیانلەدەستدان یان برینداربوونی سەختی لێکەوتووەتەوە، کەمبوونەتەوە.
هەنگاوی داهاتوو: وەزارەتی ناوخۆ پلانی هەیە ئەمساڵ ئەزموونی هەولێر بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە و فراوانتریشی بکات؛ واتە کامێرای زیاتر لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ دادەنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت