
پۆندەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوای هەولێر درێژ دەبنەوە
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کەوانەیی پۆندزۆنێک بەدەوری هەولێردا دروست دەکات بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی مەترسییەکانی لافاو، کەمئاوی و گۆڕانی کەشوهەوا.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێم لە چوار ساڵی ڕابردوودا سەرنجی خستووەتە سەر پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری، هەر ئەمەش وای کرد بڕیاری دروستکردنی دەیان بەنداو و پۆند بدات کە سوودیان هەیە بۆ کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پڕکردنەوەی کاناڵە ئاوییەکانی ژێرزەوی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆدا 43 پۆند چوونەتە بواری جێبەجێکردن، ئێستاش بڕیارە 'پۆند زۆن'ـێک کە 20 پۆند لەخۆدەگرێت بۆ شاری هەولێر دروست بکرێت، کە بەشێوەی کەوانەیی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوای هەولێر درێژ دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.کاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاڤا نیوزی گوت: 20 پۆند لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر و لە شێوەی کەوانەیی دروست دەکرێن، بۆ ئەوەی مەترسییەکانی لافاو کەم بکرێنەوە و لە زۆر ڕووی دیکەشەوە سوودیان لێ ببینرێت.
ئامانجی دروستکردنی پۆندزۆن
ئامانج لە دروستکردنی پۆندزۆن، کۆنتڕۆڵکردنی لافاو و پاراوکردنی ئاوی ژێرزەوییە، چونکە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لافاو کارەساتی گەورەی دروست کرد و لەگەڵ ئەوەشدا حەوزەکانی ژێرزەوی ئاوی زۆریان لێ هەڵێنجراوە و ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی زۆر کەمی کردووە.
سوودەکانی پۆندزۆن:
دروستکردنی ئەم پۆندانە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بووژاندنەوەی گوند و ناوچانەکانی دەوروبەری هەولێر دەبێت و دەبنە هۆی کۆچی پێچەوانەی خەڵکی گوندەکان و زیادبوونی سامانی ئاژەڵ و ماسی. هەروەها سوودیشیان دەبێت بۆ ئاودێری و بابەتی ژینگەیی و خۆبژێوی ناوچەیی و گۆڕانکاریی ژینگەیی دروست دەکەن بە هۆی ئەو پشتێنە سەوزاییەکەی بەهۆیانەوە دروست دەبێت.
دروستکردنی پۆندزۆن لە چ قۆناغێکە؟
پۆندزۆن کە لە 20 پۆندە پێک دێت و تێچووەکەیان 16 ملیار و 850 ملیۆن دینارە، ئێستا قۆناغی تەندەرین و ڕاگەیاندنیان تێپەڕاندووە و لە جێبەجێکردندان، بەڵام بەشێکیان لەبەر قەیرانی دارایی دواکەوتوون. بودجەکەشیان لە لایەن پارێزگای هەولێر و بودجەی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی وەزارەتی کشتوکاڵ دابین دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەمدانی: کاری باش بکە پێی دڵخۆش دەبم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کۆی ژمارەی تانەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهرۆ کەسنەزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 19 تشرینی دووەم
عێراق لە دهۆک تیماری برینەکانی دەکات





