
کیژان ئیبراهیم خەیات
ئاڤا نیوز
کیژان ئیبراهیم خەیات لە دیمانەیەکی تایبەتیدا بۆ ئاڤا نیوز باسی لە نوێترین کاری هونەری خۆی و ئەرکی دایکایەتی دەکات.
ئاڤا نیوز: نوێترین بەرهەمی هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات چییە؟
کیژان ئیبراهیم خەیات: ئێستا سێ بەرهەمی نوێم هەیە کە بە شێوەی دەنگ تۆمارکراون, بەڵام هێشتا کاری ڤیدێۆ کلیپیان بۆ نەکراوە، یەکێک لە کارەکانم ناوی 'مەست'ە کە بە بادینی گوتوومە، خۆم ئاوازم بۆ داناوە و ئەدیب چەلکی تێکستی گۆرانییەکەی نووسیوە, میوزیکەکەی دڵزار عابدی دایناوە. هەریەک لەو دوو کارەی دیکەم یەکێکیان بە شێوەیەکی میوزیکی مۆدێرن میوزیکی بۆ کراوە لەلایەن سوهراب جول و ئاوازەکەی زرێ سەردار دایناوە کە خوشکەزای خۆمە، یەکێکی دیکە لە کارە نوێیەکانم گۆرانییەکەی باوکمە 'دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە' کە بە مەقام باوکم گوتوویەتی, بەڵام من بە ئاوازێکی نوێ دەیڵێم و ئاوازەکەی لەلایەن هێرش عومەر ڕەزاوە بۆ دانراوە و کاری میوزیکی لەلایەن دلێر حوسەینەوە بۆ کراوە.
ئاڤا نیوز: ئەرکی دایکایەتی ڕێگری لە کارە هونەرییەکانت نەکردووە؟
کیژان ئیبراهیم خەیات: ئەرکی دایکایەتی ئەرکێکی سەختە بۆ هەر دایکێک ئەگەر هونەریشی لەپاڵدا بێت بێگومان سەختترە، پێویستە هاوسەنگی ڕابگیرێت لە نێوان هونەر و خێزان دا، ئەگەر ئەو هاوسەنگییە نەکرێت لاسەنگ بێت لایەک کورتهێنانی دەبێت بۆیە هەمیشە دەبێت لەو نێوەندەدا خەریکی ڕاگرتنی باڵانس بین.
ئاڤا نیوز: پاڵپشتی هاوسەرکەت و خانەوادەکەت بۆ تۆ چۆنە لەکاتێکدا ئەرکەکەت سەختە؟
کیژان ئیبراهیم خەیات: هاوسەرەکەم هاوکارە کاتێک کاری هونەری دەکەم، ئەو ئاگاداری منداڵەکان دەبێت، پێشتریش کە لە کوردستان بووم دایکم و خوشکەکانم هاوکاربوون.
ئاڤا نیوز: پەیامی هونەریت چییە بۆ ئاڤا؟
کیژان ئیبراهیم خەیات: پەیامی هونەریم بۆ ئاڤا ئەوەیە هیوادارم بتوانێت ڕۆڵی گەورە ببینێت لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە لەڕووی زانست، هونەر وپەروەردەوە ئەو سێ بوارە زۆر گرنگن بۆ میللەتەکەمان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




