
چەند یەکەیەکی سوپای بۆڵیڤیا هێرشی کردووەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی
ئاڤا نیوز
هێزێکی سەربازیی بۆڵیڤیا هەڵیکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و هۆشداری "کودەتا" درا، بەڵام هەوڵەکە شکستی هێنا.
وێنە گەورەکە: لەلایەن چەند یەکەیەکی سوپاوە جوڵەی نائاسایی کراوە و هەڵیانکوتاوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتیی بۆڵیڤیا.
لێدوانی فەرمی: خوان خۆسێ زونیگا، ژەنەڕاڵ لە سوپای بۆڵیڤیا کە یەکێکە لە سەرکردەکانی کودەتاکە دەڵێت: ئێمە ئەم نیشتیمانە ڕێک دەخەینەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لویس ئارسێ، سەرۆکی بۆڵیڤیا دەڵێت لەلایەن چەند یەکەیەکی سوپاوە جوڵەی نائاسایی بە هێزەکان کراوە، دەبێت ڕێز لە دیموکراسی بگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئیڤۆ مۆرالیس، سەرۆکی پێشووی بۆڵیڤیا دەڵێت: هەوڵی کودەتا هەیە، ڕێگە نادەین هێزە چەکدارەکان دیموکراسی پێشێل بکەن و سووکایەتی بە خەڵک بکەن.
لێکەوتەکانی: دوای ئەوەی سەرۆکی بۆڵیڤیا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد دژی کودەتاکە بوەستن، خەڵک هاتنە سەر شەقام و لە ئەنجامدا کودەتاکە شکستی هێنا و سوپا کشایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وڵاتی بۆڵیڤیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەمریکای باشوور، پایتەختەکەی لاپازە و سنووری لەگەڵ وڵاتی پیرۆ هەیە و ژمارەی دانیشتووانی 12 ملیۆن و 567 هەزار کەسە، سیستمی دەسەڵاتەکەی کۆمارییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 37 خولەک لەمەوپێش
نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیاری کورد لە سەقز کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی پزیشکانیی سوودان: لە هێرشێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا 24 کەس کوژران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "دەستەی ئاشتیی غەززە" لە واشنتن ئەنجام دەدرێت





