
وێنە و پاسپۆرتی قاچاخچییەکە و وێنەی سارا
ئاڤا نیوز
تۆڕی BBCی بەریتانی ناسنامەی "قاچاخچییەکی ترسناک"ی کورد لە ئەوروپا ئاشکرا دەکات کە بەرپرسیارە لە گیانلەدەستاندانی چەندین کەس، لەنێویاندا منداڵێکی حەوت ساڵان بە ناوی سارا لە کەناڵی ئینگلیز.
وێنە گەورەکە: پێش نزیکەی دوو مانگ بەلەمێکی کۆچبەران کە 110 سەرنشینی هەڵگرتبوو لە ئاوەکانی فەرەنسا، لە کەناڵی ئینگلیز ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا لەنێویاندا منداڵێکی حەوت ساڵان بە ناوی سارا هەبوو.
چیرۆکی سەرەکی: تیمەکەی BBC کە بەدواداچوونیان کردووە بۆ دۆزینەوەی "جەبەل" ئەو قاچاخچییە کوردەی کە ناوە ڕاستەقینەکەی "ڕێبوار عەباس قادر زەنگەنەیە"، هاوکات کۆپییەک لە پاسەپۆرتەکەشیان دەست دەکەوێت.
شێوازی جێبەجێکردن: تیمەکە لە ڕێگەی کەسێکەوە پەیوەندی بە جەبەل دەکەن، کەسەکە وای خۆی پیشان دەدات کۆچبەرە و دەیەوێت بیگەیێنێت بە بەریتانیا، لە وێستگەیەکی ترام لە لۆکسمبۆرگ چاویان بە جەبەل دەکەوێت و دەتوانن دڵنیا ببنەوە لە ناسنامەکەی و ئاشکرای بکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوای ئەوەی تیمەکە ناسنامەی جەبەل ئاشکرا دەکەن، پەیوەندی بە پۆلیسی فەرەنساوە دەکەن کە وەک لایەنێک لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەکات، لە وەڵامدا پۆلیسی فەرەنسا بە تیمەکە گوتووە لەم قۆناغەدا هیچ لێدوانێک نادەن.
باکگراوند: پێشتر هەر لەڕێگەی بەدواداچوونێکی کەناڵی بی بی سی، توانرا ناسنامەی بەرزان مەجید ناسراو بە "دووپشک" ئاشکرا بکرێت و لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لە سلێمانی دەستگیر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران






