ڤیان دەخیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
ڤیان دەخیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "کەیسی شنگال و ئێزدییەکان بۆ حکومەتی عێراق گرنگ نییە".
بۆچی گرنگە: ساڵی 2014 نزیکەی 400 هەزار خێزانی شەنگال بەهۆی داگیرکردنی شارەکەیان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاوارەبوون و پشکی شێری ئاوارەکانیش بەر هەرێمی کوردستان کەوت.
لێدوانی فەرمی: ڤیان دەخیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت "بەداخەوە تائێستا حکومەتی عێراق گرنگی بە کەیسی شەنگال و ئێزدیەکان نەداوە، بەردەوام کێشەمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق هەیە و ئەوان دەڵێن پارە نییە بۆ شەنگال، بەڵام پارەیان بۆ ناوچەکانی دیکە هەیە دیارە شەنگال کەیسێکی سیاسییە لەلای حکومەتی عێراق.
"سندوقێکی ئاوەدانکردنەوەمان لە شەنگال دروستکردبوو، گرنگە دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بکرێت، هەندێک پڕۆژەی بچووک هەیە، بەڵام بەشی ئەوە ناکات کە ئاوارەکان بگەڕێنەوە، زۆر گرنگە قەرەبووی خەڵکی شەنگال بکرێتەوە و ئارامیی بەرقەرار بێت، تاوەکو دووبارە خەڵک بگەڕێنەوە".
ڤیان دەخیل ئاشکرایدەکات "تائێستا هەزار کەس وەک خەڵکی شەنگال ڕاهێنانی سەربازییان ئەنجامداوە تا دابمەزرێن و ڕەنگە 500 کەسی دیکەش ڕاهێنانیان پێبکرێت کە سەرجەمیان هەزار و 500 کەسن و بۆ ئارامیی شەنگال دادەمەزرێن، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە دەبێت پڕۆژەی باش بۆ شەنگال دروست بکرێت".
"هەموو قسەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دوورن لەڕاستییەوە، لەبەرئەوەی ئەو وەزارەتە چاویان لەوەیە زۆرترین پارەی وەزارەت بخەنە دەستی هەندێک کەس و گەورەترین وەزارەتی عێراقە لەڕووی گەندەڵییەوە، لەبەرئەوەی کەرەستەی بەسەرچوو لەلایەن ئەو وەزارەتەوە بۆ ئاوارەکانی ئێمە ڕەوانە دەکرێت و تەنیا چاویان لە بەرژەوەندی خۆیانە".
باکگراوند: چوار ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی شەنگال تێپەڕیوە، کە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدرا، بەڵام هێشتا حکومەتی عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە و بەهۆیەوە تائێستا 20 هەزار خێزانی شەنگال ئاوارەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن