
عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی كارگەكەی كردووە- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار لە عێراق کارگەیەک بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانیی بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ کرایەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند ناتوانرێت ساختەکاری لەو کارتەدا بکرێت.
وێنە گەورەکە: کارتی نیشتمانیی کە جێگرەوەی سێ بەڵگەنامە "ڕەگەزنامە، ناسنامەی باری شارستانی و كارتی زانیاری"یە پاڵپشت بە یاسای کارتی نیشتمانیی ساڵی 2016 لە عێراق کاری پێدەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: کردنەوەی ئەو کارگەیە دەستکەوتێکی گەورەیە، کە مسۆگەری خێرایی تەواوکردن و چاپکردنی کارتی نیشتمانیی دەکات و بە بوونی هێما ئەمنییەکانیش ساختەکاری تێدا ناکرێت".
زانیاریی زیاتر: ئەم کارگەیە کۆتایی بە قەیرانی دەرکردن یان دواخستنی کارتی نیشتمانی دەهێنێت و تا ئێستا زیاتر لە 39 ملیۆن کارتی نیشتمانی دەرکراوە، ئەو کارتەش بۆ ئەوانە دەردەهێنرێت کە کارتەکەیان بەسەر دەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە عێراق 328 فەرمانگەی پرۆژەی کارتی نیشتمانیی لە هەموو پارێزگاکان هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






