کارمەندانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای شایستە داراییەکانیان دەکەن
- عێراق
- 2024-07-01

پرۆسەی دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
کارمەندەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرپەرشتیارانی سندووقەکانی دەنگدان، داوای شایستە داراییەکانی سەرپەرشتییکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە حکومەت دەکەن.
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا کارمەند و سەرپەرشتیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ساڵی ڕابردوو شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە و داوا لە حکومەت دەکەن بۆیان خەرج بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "هێشتا فەرمانی خەرجکردنی پارەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە هەڵبژاردنی پارێزگاکان نەدراوە، بەم زووانە پارەکەنیان خەرج دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: شایستە داراییەکانی کارمەندەکانی کۆمیسیۆن 150 هەزار دینارە و سەرپەرشتیارانی سندووقەکانیش 250 هەزار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 18ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






