
لۆگۆی کۆمیسیۆنی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەند هەیە و بۆ یەکەمجار دەرچووانی ئامادەیی دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستیی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەند هەیە، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی دیاریکردنی بڕی پارەی کارمەندان، جومانە غەلای دەڵێت، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە داهاتوودا دیاری دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆن لە ڕۆژی 4-7-2024 جارێکی دیکە بۆ ماوەی 19 ڕۆژ فۆڕمی خۆتۆمارکردن کارا دەکاتەوە، ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن پێویستە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە سەرووی 1969 بێت و کەمترین تەمەن لەدایکبووانی 2005 دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
ئەمەش بزانە: بۆ یەکەمجار دەرچووانی ئامادەییش دەتوانن فۆڕمی بوون بە کارمەندی کۆمیسیۆن پڕبکەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






