
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی دەچێتە بەغدا و بەمەبەستی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای شەش ساڵ سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی پایتەخت، لە ماوەی دوو ڕۆژدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی باسی لەوە کردووە "سەرۆک مەسعود بارزانی بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق سەردانی شاری بەغدا دەکات."
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆکان مەحموود، نێردراوی ئاڤا لە بەغدا گوتی، "سەرۆک بارزانی یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت، دواتر لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە، سێیەم کۆبوونەوەی لە ماڵی عەمار حەکیم و لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت".
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی سبەی پێنجشەممە سێ کۆبوونەوەی دیکە دەکات، کۆبوونەوەی یەکەم لەگەڵ خەمیس خەنجەر، کۆبونەوەی دووەم لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






