
ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕووسیا.. سەرچاوەی وێنە فڕانس پرێس
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕۆژنامەوانێكی بەنێوبانگی ڕۆژئاوایی سەردانی مۆسكۆ دەكات و دەڵێت چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتن سەرۆكی ڕووسیا كردووە، ئەمەش یەكەم چاوپێكەوتنی پووتينە لەگەڵ رۆژنامەوانێكی رۆژئاوایی لە دەستپێكی شەڕی ئۆكرایناوە.
بۆچی گرنگە: تەكەر كارڵسن، یەكێكە لە بەناوبانگترین رۆژنامەوانەكانی ئەمریكا و جیهان، لە فۆكس نیوزی ئەمریكی لەبەر ئەوەی رەخنەی لە وڵاتەكەی گرتبوو لەسەر پاڵپشتیكردنی لە ئۆكراینا دژی رووسیا دەركرا، ڕەخنەكەشی ئەوەبوو چەندین ملیار دۆلار لەسەر حسابی گەلی ئەمریكا داوە بە ئۆكراینا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤیدیۆیەكی تەكەر كارڵسن، رۆژنامەنووسی ئەمریكی لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس زیاتر لە 70 ملیۆن بینەری هەبووە، تەنیا ئەوەندە گوتوویەتی، سەردانی مۆسكۆی كردووە بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ ڤلادیمێر پووتن سەرۆكی رووسیا.
رۆژنامەنووسە ئەمریكییەكە دەڵێت "ئامانجی چاوپێكەوتنەكەی ئەوەیە، گەلی ئەمریكا رووی راستەقینەی رووسیا و هۆكاری قەیرانی ئۆكراینا بزانێت.
ڤیدیۆكەی كارڵسن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا و ناوەندە سیاسییەكانی ئەمریكا كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.
"كۆشكی سپی دوو جار هەوڵیداوە شكست بەو چاوپێكەوتنە بهێنێت و رێگری بكات لەئەنجامدانی، بەڵام سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئەو قسانەی كارلسۆنی رەتكردەوە". كارڵسن وا دەڵێت.
كاریگەری و لێكەوتەكان: مارگۆری تایلۆر گرین، ئەندامی كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ئەو رەفتارەی كارڵسن بە نموونەی رۆژنامەوانی راستەقینە وەسف دەكات.
دوای ئەنجامدانی ئەو چاوپێكەوتنە كە بڕیارە رۆژی پێنج شەممە بڵاوبكرێتەوە لە ئەكاونتی تەكەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، ئۆكراینا رۆژنامەوانە ئەمریكییەكەی خستە لیستی رەشەوەو بە دوژمنی وڵاتەكەی دایدەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تاران لەترسی هێرشی سەربازی ئامادەی دانوستانە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ستارمەر داوای لێبووردن دەکات و دەستلەکارناکێشێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پشتیوانی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕادەگەیەنێت؛ "دژی سزاکانین"





