
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە دوو ناوچەی جیاواز، نۆ چەکداری گروپی "داعش"یان دەستگیر کرد.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی چالاکییەکانی چەکدارانی "داعش" لە عێراق و هەرێمی کوردستان لاواز بووە، بەڵام هێزەکانی ئاسایش بەردەوام بە شوێن پاشماوەی ئەو گرووپەن.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخاڵق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو نۆ چەکدارەی داعش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراق داواکراو بوون، لە تورکیاوە گەڕابوونەوە و سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوە بوون بۆ کردەوەی تیرۆرستی.
زانیاریی زیاتر: عەقید سەلام عەبدولخاڵق ئەوەشی بە ئاڤا گوت، ئەو چەکدارانە لە سلێمانی، چەمچەماڵ، تەق تەق و ناحیەی شوان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دەستگیرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو چەکدارانە تەمەنیان لەسەرووی 30 ساڵییە و خەڵکی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن. تۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە چەندین کاری تیرۆریستی و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران






