
ساتی نەشتەرگەرییە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاریی منداڵان لە هەولێر، نەشتەرگەرییەکی گەورە و دەگمەنبۆ منداڵێک كرا کە ماددەی پاککەرەوەی خواردبوویەوە و تووشی سووتانەوە ببووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چوار ساڵ لەمەوبەر، منداڵێكی 10 ساڵان بە هەڵە ماددەیەكی پاککەرەوەی خواردووە، بەمەش تووشی سووتان و تەسکبوونەوەی دەم و سورێنچک (ڕێرەوی خواردن) بووەتەوە، ئەو منداڵە بۆ ماوەیەکی زۆر توانای خواردنی نەبوو، جگە لە ئاو و شلەمەنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نەخۆشخانەیی ڕاپەڕینی فێركاری منداڵان، توانرا كێشەكەی چارەسەر بكرێت و بەرزكردنەوەی گەدەی بۆ ئەنجام بدرێت، ئێستا منداڵەكە تەندروستیی جێگیرە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەشت پزیشک وەك تیمی تەندروستی، سەپەرشتی نەشتەرگەرییەكەیان كرد و توانرا بەسەرکەوتوویی کارەکە ئەنجام بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات





