
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی دەڵێت نازانێت هیچ ئامێرێکی میوزیک بژەنێت و تەنها گوێ دەگرێت، بێ جیاوازیش گوێ لە هونەرمەندە کۆن و نوێیەکان دەگرێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک هاونیشتمانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە ئەمشەو بەشی یەکەمی بڵاوکرایەوە، گوێی لە داخوازی و داواکاری و کێشەکانیان گرت و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە، یەکێک لە پرسیارەکانیش تایبەت بوو بە بواری هونەری.
چیرۆکی سەرەکی: سدیق تەگەرانی، دانیشتووی دەڤەری شارباژێڕ بەجلی ڕەسەنی كوردی ناوچەكەی خۆیەوە لە دیدارەکەدا بەشداربوو، جیاواز لە بەشداربووانی دیکە پرسیارێکی هونەری لە سەرۆکوەزیران کرد و گوتی: ” گوێ لە گۆرانی كوردی ڕەسەن و كۆنەكان، بەتایبەتی حەسەن زیرەك دەگریت؟
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە و گوتی:” لەڕاستیدا من هیچ لە ئامێرە میوزیكییەكان نازانم و تەنها گوێیان لێدەگرم، بەڵێ زۆر گوێ لە گۆرانییە كۆنەكان دەگرم و گوێ لە نوێیەكانیش دەگرم".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆكوەزیران بارزانی لە سدیق تەگەرانی پرسی ئەی تۆ لە هیچ ئامێرێكی میوزیكی دەزانیت؟ لە وەڵامدا سدیق تەگەرانی گوتی: نەخێر من تەنها گوێگرێكی باشم. سەرۆكوەزیرانیش وەڵامی دایەوە و گوتی منیش وەك تۆ تەنها گوێگرم و لە هیچ ئامێرێكی میوزیك نازانم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




