بەپێی ئامارێک پێنج هەزار و 446 کەس لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندان
- کوردستان
- 2024-07-09

چاکسازی گەورانی هەولێر- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی شەش مانگی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە ئێستا پێنج هەزار و 466 کەس لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندان.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا کۆمەڵێک هەنگاومان ناوە کە لە عێراقیشدا بوونی نییە، لەوانەش "ژوانگەی خێزانی" و موڵەتی ماڵەوە و کردنەوەی سەنتەری شیاندنەوە.
زانیاریی زیاتر: لەم شەش مانگەدا 223 بەندکراو موڵەتیان پێدراوە بۆ چوونە ماڵەوە، "ژوانگەی خێزانی" کە هەفتانە خێزانەکان یەکتر دەبینن و دوو کاتژمێر لەگەڵ یەکتر دەمێننەوە، دوو هەزار و 848 ژوانگەی خێزانی هەبووە، ئەمەش ڕێژەی جیابوونەوەی لە چاکسازییەکاندا کردووەتە سفر.
ژمارەکان وادەڵێن: ئامارەکانی چاکسازاییەکانی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی ئەمساڵدا بەم شێوەیەیە:
• چوار هەزار و 311 بەندکراو بۆ چاکسازییەکان هێنراون.
• سێ هەزار و 934 بەندکراو سزایەکەیان تەواو کردووە و ئازادکراون.
• 533 سزادراو کاریان کردووە.
• 474 قوتابی لەنێو چاکسازییەکاندا هەن
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاکسازییەکاندا بە کارکردن بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دادەنرێت و ڕەچاوکردنی مافی بەندکراوانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
12 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە





