
پیاوێکی بەتەمەن خۆی لە تیشکی خۆر دەپارێزێت - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە 10 پارێزگای عێراق پشوو ڕاگەیێنرا، هاوکات دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە لە هەولێریش بکرێتە پشوو، بەڵام پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند "سبەی ناکرێتە پشوو".
وێنە گەورەکە: بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلەی سیلیزی، هەریەک لە پارێزگاکانی "بەسرە، دیوانیە، میسان، نەینەوا، زیقار، واست، موسەننا، بابل و دیالە بڕیاریان دا ڕۆژی پێنجشەممە 11-07-2024 بکرێتە پشووی فەرمی.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سبەی لە شاری هەولێر ناکرێتە پشوو".
لەلایەکی دیکەوە: هاشم حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان، بە ئاڤا نیوزی گوت: بۆ ئەم بابەتە دەبێت پشت بە ڕاپۆرتی کەشناسی ببەستین، ناتوانین لەخۆوە پشوو ڕابگەیێنین، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لە کەشناسییەوە نەهاتووە بڵێت پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بەجۆرێک فەرمانبەر نەتوانێت دەوام بکات، بۆیە ناتوانین پشوو ڕابگەیەنین و هەرکات ڕاپۆرتێکی وامان بۆ هات بێ گوێدان بە کات پشوو ڕادەگەیێنین.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە شارەکانی کوردستان، دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: " پێشبینی دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما لە شارەکانی کوردستان هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت و بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە دیاریکراوی لە کەرکووک و گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی لە سەنتەری پارێزگاکانی دیکەش بگاتە سەرووی 45 پلەی سیلیزی".
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بێ کاریگەری نابێت لەسەر تەندروستیی هاوڵاتیان بۆ ئەو مەبەستە دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هاونیشتمانیان تاوەکو دەتوانن لە ماڵ دەرنەچن بە تایبەت لە نێوان کاتژمێر 10:00 بەیانی تاوەکو 04:00ـی ئێوارە، لە کاتی چوونەدەرەوەش پێویستە جلوبەرگی کەم و ڕەنگ کاڵ بپۆشرێت، هەروەها دوورکەونەوە لە خۆدانە بەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر لێدان و ڕفاندنی کارمەندێکیان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم پێنجشەممەیە لە هەرێمی كوردستان پشووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

مێژوو سەرلەنوێ دەنووسرێتەوە: نهێنیی مۆمیا 12 هەزار ساڵییەکان ئاشکرا بوو
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ چەند دیمەنێکی وەرزە ئاڵتوونییەکەی ساڵ لە کوردستانی ڕەنگین
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر لێدان و ڕفاندنی کارمەندێکیان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم پێنجشەممەیە لە هەرێمی كوردستان پشووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی پێنجەمی زەوی دابەشکردن لە هەولێر دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرش دەکرێتە سەر سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە و دەڕفێنرێت





