ئاڤا نیوز هۆکاری دواکەوتنی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2024-07-11

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەنێو هۆڵی کۆبوونەوە
ئاڤا نیوز
دوو کاتژمێرە دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دواکەوتووە، ناکۆکی لایەنەکان لەسەر ئەوەیە بەشێک داوای کۆبوونەوەی کراوە و بەشێکیش داوای کۆبوونەوەی داخراو دەکەن.
بۆچی گرنگە: دوای نزیکەی حەوت مانگ لە هەڵبژاردن، بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر داوای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکەم دانیشتنی خۆی بکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون، بەهۆی ناکۆکیی لەسەر ئەوەی دانیشتنەکە بەکراوەیی بمێنێتەوە یان بە داخراوی بکرێت.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: یەکێتی داوای کردووە کۆبوونەوەکە بەکراوەیی بمێنێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: یەکێتیی ترسی هەیە سیناریۆی نەینەوا لە کەرکووک دووبارە ببێتەوە، بۆیە داوا دەکات ئەگەر کۆبوونەوەکە داخراو بێت دەبێت پێشوەختە ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بکرێت، چونکە یەک مانگیان لەبەردەم دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی سەرجەم پۆستەکان.
زانیاریی زیاتر: هۆکارێکی دیکە ئەوەیە ئەگەر کۆبوونەوەکە بەکراوەیی بمێنێتەوە، ماوەی شەش مانگ لەبەردەست دەبێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و یەکلاکردنەوەی پارێزگار و تەواوکردنی کۆبوونەوەی یەکەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کرا، کورد لە کەرکووک توانی لە کۆی 16 کورسی، حەوت کورسی (یەکێتی پێنج کورسی و پارتی دوو کورسی) لەگەڵ کورسییەکی کۆتا بەدەستبهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
12 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە





