پارتی: داوامان کردووە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە کارەکەی لاببرێت
- هەواڵ
- 2024-07-13

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ناکۆکییەکانی پارێزگای نەینەوا گەیشتووەتە ئاستێک کە لایەنەکانی بەسەر دووبەرەدا دابەشکردووە، 13 ئەندامی ئەنجوومەنەکە وەک ئۆپۆزسیۆن مامەڵە دەکەن، پارتی داوا دەكات سەرۆكی ئەنجوومەنەكە لە كارەكەی لاببرێت.
وێنە گەورەکە: هاوپەیمانی نەینەوا موستەقبەل کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیی پێکهێنراوە خاوەنی 16 کورسین ڕۆژی 02-07-2024 سەرۆكی یەكە ئیدارییەكانی هەڵبژارد، بەپێی نووسراوێكی فەرمیی سهرۆكایهتیی ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق - دهستهی باڵای رێكخستنی پارێزگاكان داوای ڕاگرتنی گۆڕانکاریەكان دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کیکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە دادگەی فیدراڵی سكاڵامان دژی دانیشتنەكەی ئەنجوومەن تۆماركردووە، داوا دەکەین سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکە لە پۆستەکانیان لاببرێن بەهۆی پێشێلکردنی یاساوە".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن، دەبێت بۆ دابەشکردنی پۆستەکان سەرەتا سیڤییەکان بە لیژنەیەکی تایبەتمەند بدرێت، دواتر بەدواداچوون بکرێت، دوای ئەوەش لە نێو ئەنجوومەن پێشکەش بکرێن و ئینجا دەبێت هەڵبژێردرێن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






