
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح
ئاڤا نیوز
لەبارەی بوونی هێزەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت، ئەوان ئامادەنین لەگەڵ تورکیا هیچ پەیوەندییەک دروست بکەن، تاوەکو ئەو وڵاتە هێزە سەربازییەکانی دەکشێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: بە بیانووی هەبوونی پەکەکە دەیان ساڵە تورکیا هێرش و جموجوڵی سەربازی و ئۆپەراسیۆن دەکاتە سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێستا دەیان بنکەی لە خاکی کوردستان و عێراق هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی چوڵکردنی سەدان گوند و زیانی گیانی و ماددی بۆ هاونیشتمانیان.
لێدوانی فەرمی: هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە میانەی گوتارێکدا گوتی: "ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی باش لەگەڵ تورکیا بونیاد بنێین، بەڵام ناکرێت و قبووڵیش ناکەین ئەم پەیوەندییە دروست ببێت، بەبێ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراقدا، ئێمە سازش لەسەر سەروەری خاکەکەمان ناکەین، ئەمە بابەتێکە بەهیچ شێوەیەک لەسەری بێدەنگ نابین".
لەلایەکی دیکەوە: هادی عامری دەڵێت "ئێمە لەگەڵ پاراستنی ئاسایشی تورکیاداین، ئامادەشین بۆ لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی، دەستوور ڕێگە بە بوونی هیچ هێزەک نادات هەڕەشە بێت لەسەر وڵاتانی دراوسێ". هادی عامری وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






