
شاری سلێمانی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بە پرۆژەیەک کارەبای 24 كاتژمێری بۆ چەند شەقامێكی شاری سلێمانی دابین دەكرێت کە بڕیارە لە ماوەی 185 ڕۆژدا كارەكانی تەواو بکرێت.
بۆچی گرنگە: پرۆژەکە دەبێتە هۆی ڕووناککردنەوەی شەقامەکان و کارئاسانی هاتوچۆی شەوانەی هاونیشتمانییان، هەروەها سیمایەکی جوانیش بە شارەکە دەبەخشێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێكدا دەڵێت، لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیاندا و لەسەر بودجەی داهاتی 8%ـی كارەبا، بەبڕی زیاتر لە 105 ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت کە بڕیارە لە ماوەی 185 ڕۆژدا تەواو بکرێت.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەکە بریتییە لە دانانی كویسک لە قڕگە بۆ ڕووناكی لەسەر فیدەری 128ـی بەردەوام، گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامەكانی میتران، مامۆستایان و ئیسكان کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئەو شەقامانە دابین دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا دووبارە ژیان بۆ بەشێک لە خێزانەکانە زیانلێکەوتووەکان دەگەڕێنێتەوە






