
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەشی زۆری وردبینیی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواو بووە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەكە بۆ بەغدا بنێردرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مانگانە ئەو لیستی مووچەیەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت، لیستەکە بە سی دی و كاغەز ئامادە دەکرێت، ئێستا هەردوو لیستەكە خەریكە ئامادە دەبن، بە ئەگەرێكی زۆر سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەكە دەنێرین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگانە لیستی مووچەی مووچەخۆران دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادە کرێت، دواتر لە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان وردبینی بۆ دەكرێت و پاشان بۆ بەغدا دەنێردرێت.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران بارزانی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە ڕێکەوتی 03-07-2024 بڕیاری دا، وەزارەتەكان لە 10 ڕۆژی یەكەمی هەموو مانگێک، ناردنی لیستی مووچە و پێداچوونەوەی مانگانە تەواو بكەن و بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن، تاوەکو هیچ بیانوویەک نەمێنێت و چیتر مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان دوا نەكەوێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
38 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە