نەخۆشخانەی هیوا بەشێکی تایبەت بە نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکاتەوە
- تەندروستی
- 21 تشرینی یەکەم
نەخۆشخانەی هیوا
ئاڤا نیوز
نەخۆشخانەی هیوا بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێکی تایبەت بە نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە کردەوە و لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 10 حاڵەتی نەشتەرگەریی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دا.
لێدوانی فەرمی: د.یاد نهقشبهندی، بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی هیوا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق لە نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجە، بەشی نەشتەرگەری هەبێت کە تەنها تایبەت بێت بە تووشبووانی شێرپەنجە، لەگەڵ ئەوەشدا هەشت چاودێریی وردی تێدایە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە دوای نەشتەرگەرییەکە پێویستییان بە چاودێریی چڕ دەبێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەشەکە لە نهخۆشخانهی جهمالی حاجی عهلییە كه سهر به نهخۆشخانهی هیوایه، ماوەی هەفتەیەکە کراوەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 حاڵەتی نەشتەرگەریی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دراوە.
بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی هیوا باس لەوەش دەکات، "لەم ڕێگەیەوە دەتوانین ئەرکی سەر شانی هاووڵاتیان ئاسان بکەین، چونکە دوای دەستنیشانکردنی جۆری نەخۆشییەکەیان، تووشبووانی شێرپەنجە دەتوانن لە هەمان نەخۆشخانە نەشتەرگەرییەکەیان بۆ بکرێت، ئەمەش دەبێتە ئەگەری زیاتری چاکبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی وتەکانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ڕۆژانە 700 کەس بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن، بەبێ بەرامبەر و لەسەر ئەرکی حکومەت چارەسەر وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: نەخۆشخانەی هیوا لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا سەرووی 110 هەزار کەس سەردانی کردووە و کۆد بۆ نەخۆشەکان کراوە و هاوکارییان کراوە.
باکگراوند: نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەیەکی 180 تەختی تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێنە. لە ساڵی 2007 بە فەرمی لە سلێمانی کراویەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






