
لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق و هێمای بانک
ئاڤا نیوز
بانكی ناوەندیی عێراق مەرجی ڕێگەپێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی بانكە ئەهلییەكانی بۆ ساڵی 2026، قورس كردووە؛ بانكەكان پابەند دەکرێن کە قەبارەی سەرمایەكانیان لە سەرووی 350 ملیار دینار بێت و بۆ ساڵی 2027ـش ئاستی سەرمایەكانیان لە 400 ملیار دینار كەمتر نەبێت.
وێنە گەورەكە: بەهۆی داواكاری و مەرجە سەختەكانی ئەمریكا، بانكی ناوەندیی عێراق پرۆسەیەكی گشتگیر و فراوانی چاكسازیی بانكی ڕاگەیاندووە. كۆمپانیای ڕاوێژكاری دارایی ئەمریكی "ئۆلیڤەر وایمان" سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات، بە چاودێری ڕاستەوخۆی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا و بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا و بانكی جی پی مۆرگان.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە وێنەیەكی تایبەت دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، تێیدا وەڵامی نووسراوێكی ڕابیتەی بانكە ئەهلییەكانی عێراقی داوەتەوە لەبارەی گرتنەبەری هەنگاوی كردەیی بۆ پرۆسەی چاكسازیی لە سێكتەری بانكی و تاوتوێكردنی داواكارییەكانیان بە هەڵگرتنی كۆت و بەندی سەر بانكەكان كە وایكردووە نەتوانن بە سیستمی دارایی جیهانییەوە ببەسترێنەوە.
زانیاریی زیاتر: بانكی ناوەندی بە ڕاشكاوی بە بانكە تایبەت و بازرگانییەكانی ڕاگەیاندووە كە ناتوانێت ئەو كۆت و بەندانە لاببات كە لەلایەن نووسینگەكانی چاودێریی بیانییەوە 'OFAC' دانراون، بەتایبەت لە پرسی سڕكردنی بانكەكان لە پێدانی دۆلار.
بابەتە ستراتیژییەكە: بەپێی ئەو مەرجە قورسانەی بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی بانكە ئەهلی و بازرگانییەكان دانراون، پێدەچێت بەشێك لە بانكەكان لە پرۆسەكە بكشێنەوە و خۆیان هەڵبوەشێننەوە، بەوپێیەی؛ پێویستە قەبارەی سەرمایەی هەر بانكێك لە ساڵی نوێدا 350 ملیار دینار بێت و لەساڵی 2027ـش سەرمایەكەی بگاتە 400 ملیار دینار، ئەوەش لەكاتێكدا لە ساڵانی ڕابردوو بانكەكان پابەندكرابوون ئاستی سەرمایەكانیان 250 ملیار دینار بێت و ئەمساڵیش بڕەكە بۆ 300 ملیار دینار بەرزكرایەوە، بەهۆیەوە چەندین بانك نەیانتوانی پابەندی ئەو مەرجە بن.
سەرەكیترین مەرجەكان چین:
- ئاستی سەرمایەی هەر بانكێك لە ساڵی 2026ـدا، سەرووی 350 ملیار دینار بێت.
- هەر بانكێك تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، ڕاپۆرتی ڕوونكردنەوە داراییەكانی ساڵانە بۆ بانكی ناوەندی بەرزبكاتەوە؛ لەمبارەیەوە پێشنیازی بانكەكان ڕەتكراوەتەوە كە داوایان كردووە لە وەرزی سێیەمی ساڵی 2026 ڕاپۆرت بەرز بكەنەوە.
- ئەو بانكانەی لەجۆری وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پرۆژەی وەبەرهێنانن، چانسی نوێكردنەوەی مۆڵەت و ڕێگەپێدانیان لە بانكەكانی تری ڕكابەریان زیاتر دەبێت، باشترە پەیوەندییان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی بیانی هەبێت و وەبەرهێنەران وەك گیرفانێكی عێراقی باوەڕپێكراو، متمانەیان پێی هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟






