
:ڤلادمیر پووتین لە کۆشکی سەرۆکایەتی. وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند وڵاتانی ڕۆژئاوا ناتوانن شکست بە وڵاتەکەی لە ئۆکراینا بهێنن و تا کۆتایی دەجەنگن بۆ بەرژەوەندییەکانیان.
بۆچی گرنگە: سەرۆکی ڕووسیا یەکەمجارە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی دەکات لەدوای دوو ساڵ و ئەم چاوپێکەوتنە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا لەنێو ئەمریکا و جیهان.
تەكەر كارڵسن چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ پووتین ئەنجامدا کە یەكێكە لە بەناوبانگترین رۆژنامەوانەكانی ئەمریكا و جیهان، لە فۆكس نیوزی ئەمریكی لەبەر ئەوەی رەخنەی لە وڵاتەكەی گرتبوو لەسەر پاڵپشتیكردنی لە ئۆكراینا دژی رووسیا دەركرا، ڕەخنەكەشی ئەوەبوو چەندین ملیار دۆلار لەسەر حسابی گەلی ئەمریكا دراوە بە ئۆكراینا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ تەکەر کارلسن، سەرۆکی ڕووسیا لەسەر چەندین بابەت قسەی کرد و یەکێک لەوانە جەنگی نێوان ڕووسیا-ئۆکراینا بوو کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ڕووسیا هەتا کۆتایی لەپێناو بەرژەوەندییەکانیدا دەجەنگێت و سەرکردەکانی ڕۆژئاوا ناتوانن هەرگیز شکست بە ڕووسیا بهێنن لە ئۆکراینا، ئەمە گوتەی ڤلادمیر پووتین بوو لە چاوپێکەوتنەکەدا.
لەکاتی پرسیارکردن لەوەی ئاخۆ نیازی ئەوەی هەیە هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپا وەک پۆڵەندا، ڤلادمییر پووتین ڕایگەیاند، "تەنها لە یەک حاڵەتدا کە ئەگەر یەکەمجار هێرش بکرێتەسەرمان چونکە ئێمە هیچ بەرژەوەندییەکامان لە پۆڵەندا یان لاتیڤیا و هیچ شوێنێکی دیکە نییە."
هەنگاوی داهاتوو: ماوەی چاوپێکەوتنەکە دوو کاتژمێری خایاند و پووتین باسی لە ئەگەری ئاگربەست و ئاشتی کرد لە ئۆکراینا بە مەرجی ئەوەی ئەمریکا چیدیکە چەک بۆ ئۆکراینا نەنێرێت.
"ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێت شەڕ بوەستێت، ئەوا پێویستە چەک نەنێرن بۆ ئۆکراینا و شەڕ لە چەند هەفتەیەکدا دەوەستێت"، پووتین وای گوت
ئەمەش بزانە: لەوکاتەوەی شەڕ لە شوباتی 2022 دەستیپێکردووە، واشنتن بە بەهای زیاتر لە 110 ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکراینای کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەرگیز بە مەرجەکانی پووتین رازی نابێت بۆ ڕاوەستانی جەنگ.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی پێنج ساڵدا 80 پڕۆژەی گەشتیاریی جێبەجێکراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کابینەی نۆیەم هەزار و 840 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبای زیاد کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ئاگربەست، ئیسرائیل هێرش بۆ سەر غەززە ئەنجام دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین سزا بەسەر پێنج کۆمپانیای دروستکردنی کەشتیی ئەمریکی دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن ستایشی ڕۆڵی ترەمپ لە ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سەرۆکی سێ وڵات ڕێککەوتنی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کرد
- جیهان
- 12 تشرینی یەکەم
ئۆکرانیا داوای هاوکاریی سەربازی لە فەرەنسا دەکات