هەواڵ

بەرێوەبەرایەتیی خۆسەر هەڵبژاردنەکانی سووریا ڕەتدەکاتەوە: "نادیموکراسییە و نوێنەرایەتیی گەلی سووریا ناکات"

بەرێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەو پاساوە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا "نائارامن" و بۆیە لە هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە. لە ڕاگەیێنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە "ئەم بانگەشەیە دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە ناوچەکانی ئێمە لەچاو ناوچەکانی دیکەی وڵاتدا ئارامترینن" و ئەمە تەنیا بیانوویەکە بۆ نکۆڵیکردن لە مافی زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتی.