عێراق

لەسەر فەرمانی سوودانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە مردنی شێخ قەرەغولی پێکدەهێنرێت

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایدەگەینێت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ئەندامێتی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکهێنراوە