
زێڕ
پێشڕەو میرانی
نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا جارێکی دیکە بەرزبووەوە، لەکاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی داتا ئابوورییەکان دەکەن، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی یەدەگی فیدراڵی هەیە بۆ دەستکاریکردنی ڕێژەی سوو.
ژمارەکان وا دەڵێن: نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ڕۆژی چوارشەممە 24-07-2024 بەڕێژەی 0.3% بۆ 2416.62 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە، لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بۆ مانگی ئاب بەڕێژەی 0.4% بۆ 2417.10 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە.
هۆکارە زانراوەکان: وەبەرهێنەران پێشبینی دەکەن لەم هەفتەیەدا داتای تایبەت بە گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئەمریکا بۆ چارەگی دووەمی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە، هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەش داتای تایبەت بە خەرجی تاک بڵاوبکرێتەوە، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر جووڵەی پێنوێنی دۆلار و کاردانەوەی لەسەر نرخی زێڕ دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەمڵاندنەکان بۆ ئاراستەی نرخی زێڕ لە ئایندەیەکی نزیکدا هەر لە بەرزبوونەوەدایە، بە تایبەت کە پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا نرخی سوو 2 تاوەکو 3 جار دابەزێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستانیش لە بەرزبوونەوەدایە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 580 هەزار دینار، عەیار 21 بە 510 هەزار دینار و عەیار 18 بە 435 هەزار دینار مامەڵەیان پێوە دەکرێت. کە هەردوو فاکتەری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و جووڵەی نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهاندا کاریگەرییان لەسەر نرخەکەی لە بازاڕەکانی ناوخۆ دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی ئیلێزێ پێشوازی لە ئەحمەد شەرع دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکپارتی: چاوەڕێ دەکەین لەم چەند ڕۆژەدا پەکەکە هەڵبوەشێتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەزار دۆلار دەداتە هەر کۆچبەرێک وڵاتەکە بەجێبهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچە دا؛ هێشتا تەیف سامی واژۆی نەکردووە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی نوێی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارەكانی قۆناغی دووەمی پێدانی قەرزی پرۆژەی گەشانەوە دەستپێدەكات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت 3%ی بەهاکەی لەدەستدەدات