بەشێک لە سیاسەتمەدارانی عێراق بۆ بەدەستهێنانی پلە و پۆست پەنا بۆ جادوو دەبەن
- ڕاپۆرت
- 24 تەممووز

وێنەیەک گوزارشت لە جادوو دەکات- جیبال
ئاڤان نیوز
بەشێک لە سیاسەتمەدارانی عێراق، جادوو بۆ گەیشتن بە پلە و پۆست بەکاردەهێنن، بەشێوەیەک پەیوەندیی نێوان سیاسەتمەدار و جادووگەران و پەنابردنە بەر جادووگەری بووەتە بەشێک لە ئەدەبیاتی سیاسەتکردن لە عێراق.
وێنە گەورەکە: جادووگەری بووەتە ئامرازێکی سەرەکی دەستی بەشێک لە بەرپرس و سیاسەتمەداران لە عێراق بۆ بەدەستهێنانی پلەو پۆست و تێپەڕاندنی گەندەڵییەکانیان، تەنانەت پەیوەندییەکی پتەو بەرپرس و جادووگەران لە عێراق کۆدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: فازڵ ئەبو ڕەغیف، شارەزای کاروباری ئەمنیی بە ئاڤا نیوزی گوت: "وەزیر و بەرپرس و تەنانەت بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە عێراق پەنا دەبەنە بەر جادوو و جادووگەران".
بەرپرسانی عێراقی بەجادووگەری دەیانەوێت بگەنە پۆستی وەزارەت
پەنابردنە بەر جادووگەران لە لایەن بەشێک لە سیاسەتمەدار و بەرپرسانی عێراقی بووەتە بەشێک لە ئەدەبیاتیان. فازڵ ئەبو ڕەغیف، شارەزای ئەمنی لەوبارەیەوە دەڵێت"وەزیرێکی پێشووتر(بێ ئەوەی ناوی بێنێت) پەنای دەبردە بەر جادووگەران لە وڵاتی مەغریب و یەکێکی دیکە پەنای دەبردە بەر جادووگەران لە ناوچەی کازمییە لە بەغدا بۆ ئەوەی پۆستی وەزارەت وەربگرێت، بەڵام دەستینەکەوت ".
جادووگەری وەک یەکلاییکردنەوەی ململانێکان
بەشێک لە بەرپرسانی عێراق جادوو دەکەن بۆ ئەوەی لە پێگەی نەیارە سیاسییەکانیان بدەن و تووشی زەرەر و زیانیان بکەن، عەلی حەبیب، شرۆڤەکاری سیاسی بە ئاڤا نیوزی گوت: "هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان سیاسەتمەدارانی عێراقی و جادووگەراندا هەیە بۆ دەستخستنی بەرژەوەندیی کەسی، سەرەڕای پارە و پۆستی بەرپرسان، بەڵام ئەمە ڕێگر نییە لەوەی پەنا ببەنە بەر جادووگەری بۆ لێدانی نەیارانیان".
ئاسانکردنی گەندەڵی
سەمەر فەیلی، توێژەری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت:"دۆخەکە بە ئاستێک گەیشتووە گرێبەست و مامەڵەی گەندەڵی بە ڕێگەی جادووگەری تێپەڕێنن، وەک ئەوەی پێی دەگوترێت "خۆگرتنی زمان و ئاسانکردنی کێشەکان". مامەڵەکردن لەگەڵ جادووگەران و کارکردن بە جادووگەری بەشێوەیەک لە نێو بەشێک لە سیاسەتمەدارانی عێراق بڵاوبووەتەوە، پەنا بۆ جادووگەرانی ئێران، هیند و وڵاتانی کەنداویش دەبەن، وەکو سەمەر فەیلی دووپاتی دەکاتەوە.
پشکنینی پێشوەختەی پەرلەمانتاران
عەلی تەمیمی، توێژەری یاسایی بە ئاڤا نیوزی گوت: "پێشنیازمان کردووە لیژنەیەکی باڵا بۆ تاقیکردنەوە و پشکنینی ئەوانەی دەیانەوێت ببنە پەرلەمانتار بکرێت" دەشڵێت، "پەنابردنە بەر جادووگەران لەلایەن سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران نیشانەی ئیفلاسبوونیانە لەڕووی جەماوەرییەوە".
جادووگەری لە عێراق قەدەغەکراوە
بەپێی ماددەی 456ی یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە 11ی ساڵی 1969، کاری جادووگەری و پارەپەیداکردن لەو ڕێگەیەوە بە فێڵ و ساختەکاری دادەنرێت و سزاکەی دەستگیرکردنە و دەگاتە پێنج ساڵ.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ یەكەمجار پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە کوردستان جێبەجێدەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕستانێک بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دووکان دەردەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی پاپا بە بەشداری 170 سەرۆک و 400 هەزار کەس بەخاک سپێردرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە سێ جۆرە ڤاکسینیان لێ دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن لەڕێگەی هەورە بروسکەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت
25 نیسان
خوێندکارێک دوای مردنی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا
25 نیسان