وەزارەتی بەرگریی تورکیا وەڵامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەداتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-25

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و زەکی ئەکتورک، ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا
ئاڤا نیوز
زەکی ئەکتورک، ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا وەڵامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، هاوژینی د.عەبدوللەتیف ڕەشید، هاوژینی سەرۆککۆماری عێراق دەداتەوە کە "تورکیا بە سووتاندنی گوند و خانووەکانی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات" و قسەکانی "بە تۆمەت هەڵبەستن" ناودەبات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆی ئاماری کوشتنی گەریلاکانی ڕاگەیاند کە لەماوەی یەک هەفتەدا 94 گەریلا لە سنووری هەرێمی کوردستان کورژراون.
لێدوانی فەرمی: زەکی ئەکتورک، ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا گوتی: ڕوونە کە ئەم لێدوان و تۆمەتانە ڕەنگدانەوەی دۆخی گشتیی عێراق نین، جگە لەوەش لایەنی عێراقیش پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو ناساند، وڵاتەکەمان لەسەر ئەو جۆرە تۆمەتە بێ بنەمایە دیالۆگ لەگەڵ برا عێراقییەکانمان پەرە پێنادات.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی ئاماری وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ماوەی یەک هەفتەدا 94 گەریلا کوژراون، لەسەرەتای ساڵەوە 726 شەڕڤانی ڕۆژئاوا و 795 گەریلا لە سنووری هەرێمی کوردستان کوژراون.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سعودیە: وەبەرهێنانمان لە ئەمریکا دەگەیێنینە یەک تریلیۆن دۆلار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە






