
دیمەنێکی ئیستەنبووڵ - وێنە: میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ، کرێی گواستنەوەی گشتی بە ڕێژەی 13% زیادکرا، ئەمەش کاردانەوەی خاوەن تەکسییەکانی لێکەوتەوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی ناوەندی هەماهەنگی گواستنەوەی گەورەی شارەوانیی ئیستەنبووڵ، نرخی گواستنەوەی گشتی بە ڕێژەی 13% بەرزکرایەوە.
ناوەرۆکی بڕیارەکە: لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا نرخی تەواوی بلیتەکان لە 17 لیرە بۆ 20 لیرە بەرزبووەتەوە. جگە لەوەش کەمترین کرێی مینی پاس لە 15 لیرە بۆ 18 لیرە بەرزبووەتەوە. هەروەها گۆڕانکاری لە کرێی تەکسیدا کرا؛ لە کاتێکدا نرخی هاتووچۆکردن بە تەکسی 100 لیرە بوو، ئێستا هەر لەگەڵ کردنەوەی تەکسیمەتر 30 لیرە دەخوێنێتەوە.
کاردانەوەکان: ئەم بریارە لە بەرژەوەندی خاوەن تەکسییەکان دەرکراوە، بەڵام ئەوان بەم زیادکردنە ڕازی نین و بە کەمی دەبینن. لەبەر ئەوەی ئەوان داوایان کردووە نرخی کرێی تەکسی 30٪ زیادبکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:بڕیاری زیادکردنی کرێی گواستنەوەی گشتی "سەرجەم تەکسی و پاسە نەفەرهەڵگرەکان" دەگرێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە، هەڵاوسانی ئابووری بەرۆکی توركیای گرتووە و ڕۆژانە نرخی کرێی خانووبەرەوە، کرێی تەکسی و شتوومەک بەرزدەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 37 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە دهۆک تیماری برینەکانی دەکات
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
MEPS دەرگای زیاتر بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە






