
ئاڵای کۆریای باکوور
ئاڤا نیوز
کۆریای باکوور بۆ یەکەمجار دوای سێ ساڵ لە ساڵی 2023 گەشەی ئابووری تۆمار کردووە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: بە گوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندیی کۆریای باشوور، کۆریای باکوور گەشەی ئابووری لە 2023 تۆمارکردووە، هۆکارەکەشی بۆ گەشەی بازرگانی نێوان پیۆنگیانگ و پەکین دەگەڕێتەوە. بە تایبەت لە دوای پەتای کۆرۆنا بەربەستە سنوورییەکانی نێوانیان کەمکرایەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: داتاکانی کۆریای باکوور بەڕووی جیهانی دەرەوەدا داخراوە، بەڵام بانکی ناوەندیی کۆریای باشوور پێشبینی دەکات، کۆی بەرهەمی ناوخۆی کۆریای باکوور لە ساڵی 2023 بەڕێژەی 3.1% گەشەی کردووە، ئەوەش بەرزترین ڕێژەی گەشەی لە دوای ساڵی 2016ـەوە.
هۆکارە زانراوەکان: سەرەڕای سزاکانی رۆژئاوا و داخرانی پیۆنگیانگ بەڕووی وڵاتاندا، بەڵام پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ چین بەهێزە و 98.3%ـی کۆی بازرگانییەکانی لەگەڵ پەکین بووە. هەروەها مانگی رابردووش لەگەڵ مۆسکۆ رێککەوتن پەیوەندییە بازگرانی و ئابووری و وەبەرهێنانەکانیان فراوان بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 41 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس: لەکاتێکدا غەززە برسی دەکرێت دانوستاندن بێ مانایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچە دا؛ هێشتا تەیف سامی واژۆی نەکردووە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی نوێی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران