
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای ناڕەزایەتیی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا لە حکومەتی وڵاتەکەیان، بڕیارە نرخی خزمەتگوزارییەکانی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیان کەم بکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاوی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی وڵاتی تورکیا دەکەن، ئەم هەنگاوەش دەبێتە هۆی کارئاسانی و کەمکردنەوەی بارگرانی ماددی لەسەریان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی، کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان داواکارییان پێشکەش بە حکومەتی وڵاتەکەیان کردووە و بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییەکانی ڤیزادا بکەن، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای مانگی ئایندە گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا بکرێت.
شێوازی جێبەجێکردنی: داوا کراوە نرخی ڤیزا بۆ کەسانی خوار 15 ساڵ و سەرووی 50 ساڵ بکرێتە بەخۆڕایی، هەروەها بۆ کەسانی 15 بۆ 50 ساڵ نرخەکەی لە 185 دۆلارەوە بۆ 120 دۆلار کەم بکرێتەوە.
ئەمەش بزانە: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتەکانی دەرەوەی عێراق و تورکیا بابەتی کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریی ڤیزایان تاوتوێ کردبوو.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت