دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ڕێکارەکانی گواستنەوەی خانەنشینانی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، لە ماوەی حەوت ڕۆژدا تەواو دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوو هەفتەیە مووچەی دوو مانگی یەکەکانی 70 و 80 دابەش کراوە، بەڵام بەشێک لە خانەنشینانی یەکەی 70 تەنیا یەک مووچەیان پێدراوە و تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 22-07-2024 نێوان وەزیری دارایی و فەرماندەی هێزەکانی یەکەی 70 جەخت لەوەکراوەتەوە کە دەبێت، ئەو خانەنشینانەی هیچ داتا و زانیاری و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە، پێویستە بگوازرێنەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە هێزەکانی 70 بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ماوەی حەوت ڕۆژدا پڕۆسەی گواستنەوەی خانەنشینانی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت".
باكگراوند: ژمارەی ئەو خانەنشینانە نزیکەی 10 هەزار کەسە مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






