
پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وێڕای گفتوگۆکانیان لەبارەی پرسی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە سوننەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، لایەنە شیعەکانیش فشارەکانیان زیاد کردووە و وادەی کۆتاییان دیاریکردووە.
وێنە گەورەکە: دوای پێنج هەوڵ و سێ دانیشتن لەماوەی حەوت مانگدا، تاوەکو ئێستا پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت و هۆکارەکەشی بۆ ڕێکنەکەوتنی لایەنە سوننەکان دەگەڕێنرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەکو پارتی لەگەڵ ئەوەداین لایەنە سوننەکان ڕێکبکەون بۆ دانانی سەرۆکێک و فشارێکی پەرلەمانی هەیە بۆ ئەوەی چیتر ئەو پرسە درێژە نەکێشێت و لەم یەک دوو هەفتەیەدا دانیشتن بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئەحمەد موسەوی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆژنامەی "عەرەبی جەدیدی گوتووە: هاوپەیمانێتیەکەیان بە لایەنە سیاسیەکانی سوننەیان ڕاگەیاندووە، دواین وادە بۆ یەکلاکردنی ناکۆکییەکانیان کۆتایی ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتووە وەک دوورترین وادە، ئەگەرنا داوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






