وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی تەقەکردن لە هاووڵاتیەک لە بەغدا بۆ ئاڤا نیوز زانیاری دەدات
- عێراق
- 2024-07-30

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی لە برینداربوونی هاوژینی پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق بەهۆی تەقەکردن لەناو باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە بەغدا دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە 28-07-2024، هاوژینی عەبدولئەمیر غەزالی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە کاتی نوێژکردن لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی سەوزی بەغدا گوللەیەکی بەرکەوت کە لەناو بنکەی سەربازیی تەوحیدی ئەمریکییەکان لەناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا تەقێنرابوو، بەهۆیەوە بەسەختی برینداربوو و نەشتەرگەری بۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: ڕاپۆرتەکەمان بەدەست گەیشتووە و لێکۆڵینەوەمان کردووە کە ڕووداوەکە بە مەبەست نەبووە، ئەندامێکی باڵیۆزخانەکەمان تەقەی کردووە، ڕووداوەکە جێگەی نیگەرانییە و بەردەوام دەبین لە لێکۆڵینەوە، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکە دەخوازین.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرپرسانی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی هەماهەنگیان لەوبارەوە لەگەڵیاندا هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: عەبدولئەمیر غەزالی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو: لەگەڵ هاوژینەکەی لە بەلەکۆنی خانووەکەیان لە ناوچەی قادسیەی بەغدا کە نزیکە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دانیشتبوون، ئێوارە بوو، هاوژینەکەی لێی پرسیوە ئایا بانگی مەغریب دراوە؟ منیش پێم گوتووە بەڵێ، ئیتر چوو نوێژ بکات، منیش چووم نوێژ بکەم، کاتێک چوومە شوێنی نوێژکردنەکە گوێم لە دەنگێک بوو وەکو دەنگی تەقینەوە وابوو، زۆر سەرم سوڕما و شڵەژام، بەڵام نەمزانی چی ڕووی داوە، وامزانی پاتریی مۆبایل تەقیوە، کاتێک کە ئاوڕم دایەوە بینیم ژنەکەم کەوتووە و دەڵێت "من وا دەمرم"، من و کوڕەکانم فریای کەوتین بینیمان شوێنی گوللە بە جەستەوەیەتی، گوللەکەش لەو پەنجەرەوە هاتبووە ژوورەوە کە بەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڕوانێت، ئیتر بۆ نەخۆشخانە گواستمانەوە.
ئەنجامەکان: دوای نەشتەرگەری و لێکۆڵینەوە دەرکەوت گوللەکە لەو جۆرانەیە کە لەجەستەدا دەتەقێتەوە و پارچەکانیان دەرهێناوە، هەندێک پارچەش لە ڕانیدا مابوونەوە، بەڵام بە دوو نەشتەرگەری دیکە دەرهێنران.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدولئەمیر غەزالی دەڵێت، بەهۆی جێگیرنەبوونی دۆخی تەندروستیی هاوژینەکەی هیچ سکاڵایەکیان تۆمار نەکرد. بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. ڕەتیشی کردەوە وەکو قەرەبوو داوای دوو ملیۆن دۆلاریان لە ئەمریکا کردبێت و جەخت دەکاتەوە کە دۆسیەکە بە سیاسی ناکات، چاوەڕێی هەڵوێستی بەرپرسانی عێراقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی پەرلەمانی عێراق: ئەم خولەی پەرلەمان خراپترین بووە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەندین دۆسیەی دەستپاکی لەسەر سوودانی دەکرێنەوە و ڕەوانە دادگا دەکرێن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: هەر کاندیدێک کارتی دەنگدان بکڕێت دوور دەخرێتەوە